welcome to brayim surchy website


 
   

-9 زمانى ستاندارد

   
 


 

 

1-main page ......

2-poetry ...........

3-short stories

4-Linguistics1-10

5-Contact .......

6-visitors .........

7-Articles(1-3)

8-The Gallery

-9 زمانى ستاندارد

-10 ناوه كان

-11 به خشان

 


     
 



زمانێكى ستانداردى كوردى

نوسینی برایم سورچی

چۆن شێوەكانى زمانى كوردى لە بنەرەتدا لەیەک ژێدەرو سەرچاوە یەکتردەگرنەوە ، ئەويش زمانى رەسەنى كوردیە، بۆيە ڤەديتن و دۆزينەوەى چارەیێك بەرەو زمانێكى ستانداردى كوردى هەرچەندە كارێكى يەكجار سەخت ودژوارە بەلام مەحاليش نييە، هەروەها چەندە ئەو جياوازيانە مەزن بن لە نێوان ديالكتەكانى وەلێ ئەو جياوازيانە جياوازى سەرەكي نين  كە زمانان لەيەكتر جيا ئەكەنەوە ، ئەگەر ئەوها بايە ئەمە  هەر شێوەيەك لەو ديالكتانە بەرەو زمانێكى جودا دەچو، هەر چۆنێك بيت زمانىَ كوردى لە ڤيكابيولەريدا شێوەكانى يەكتر دەگرنەوەو كورديش هەمويان دەبێژن ئێمە كوردين !
ليَرەدا دەمانوێت بێژين لەزمانەکەماندا رووە هاوبەشەکانی ئەو ديالكتانە زۆر پترن لەرووە جياكەرەوەکان ، مرۆڤى لنگويستيك و زمانزانيش ب ساناهى دەتوانێت جياوازيەكان خويا و بەرچاوی بکات ، لە كتيَبەكەى منا (چەند هەلبژاردە ژ زمانێ سەرانسەرى) ئێمە توانيمان ئەو جياوازيانە دەربخەین بەلام بە بۆچونى منا ، جياوازى هەرە گرنگ وبەرچاو  ئەوەيە، بوونى رێژەی نێرينە و مێيينە لە كورمانجى ژورودا و نەبوون ياخود ب دەگمەن هەبونى ئەو رێژەیە لە سۆرانيدا كە بونى ئەو ريێژەیە بە بەرفراوانى لە كورمانجى ژوورودا – وەك نمونە زياتر لە هەبونى لە زمانى ئنگليزيدا بەرامبەر بە زۆر كەمى ئەو رێژةيە لە كورمانجى خوارودا( سۆرانی) ، کە ئەمەیش وایکرد لە شێوەى كورمانجى كردووە كە تا رادەييَكى زۆر لە سۆرانى دوور بكەوێتەوە..ئنجا ئەگەر توانيمان ئەو جياوازيە سەرەکیە بەرتەسك بكەين، ئەوە ئيێمە رێگايێكى درێژمان برى بۆ بۆ مەبەستى زمانێكى ستاندارد ،بێ گومان ئەم ئامانجە بە تێروانین و شلوڤەكرنێكى ورد و قول  پێكدێت..

لە بەراییدا گەرەکە  بزانين كە نيشانەكانى رێژەی نێرو مێ ئەمانەن:

(ى-ا)یان(يى-ئا) ئەگەر بزويَنی لەپێشدابيَت..

هەروەها ئەم هەردوو ئامرازە هاوکات رۆلى پالڤداري ياخود ئيزافەيش دەگێرن ،نموونە:

كورێ من،   كچا من /چيايێ زاخؤ، زەڤييا پر داهات

بەلام لە رێژەی كۆدا، ئەم ئامرازانە لەناودەچن وهەمويان دەبن بە (ييَن/ ييَت/یێد/یێ)

ئينجا ئالاڤەكانى (نيَرو مێ) وئالاڤى (ئيزافە) لە كورمانجیدا ، بەرامبەر هەموويان لە سۆرانيدا تەنها تیپی(ى)يە ياخود لە شويَنیان  هەر باريَك لەوانە دەگريَتەوە ، ديسان گەلێ جار بەرناڤان(راناو) يش دەگرێتەوە.

بەم جوَرە ئێمە ئالاڤ وئامرازەكانى هەردوو شيَوە سەرەكیەکەی زمانى كورديمان لە يەكتر جياكردنەو و دەست نيشانمانكردن كە ئەمانەن..(يێ ، يا/ئا ، ى) ، ئيستا دوو رێگامان لەپێشە، يان دەبىَ شێوەييَك لەو دوو شيَوانە وازليَبينين و تەنيا يەك شيَوە بۆ نوسين بە كاربهيَنين ياخود پيَوستە  ئەم هەردوو شيَوانە نزيك بە يەكتر بكەين و داتاشين ياخود قوربانى بە هەنديَك لە ئالاڤەكان بدەين، بىَ گومان تا ئیستا ريَگاى يەكەم  سەرى نەگرتوە و كورد هەر لايەنيَكى  بۆ خۆی لەو هەردوو شيَوانە، شيَوەى خۆى بۆ نوسين لە خۆندنگاکاندا پێی پەسەنترە و  پێىَ خوشترە وەك حەزێک نەوەك چسپاندن بۆ مەبەستى بەرژەوەندى نەتەوەيى ...    

ليَرەدا، مەبەستمان لە داتاشين یا دارنین ئەوەیە كورتكردنەوەى پێکھاتەی رستەو وشەکانی زمانە و لەناوبردنى ئەو هەرسێ ئامرازەى باسمان ليَكردوون واتە (يىَ، يا)،(ى) لە كورمانجي سەرو و خوارودا ، هەرچەندە لەناوبردنى ئەو هەرسێ ئامرازە ئەگەرچی قوربانيدانيَكى مەزنە لە رستەسازی زمان ، وەلىَ نزيككرنەوەو وهەڤگرتنيَكى گەورەشە بە مەبەستی گەیشتن بۆ زمانێکی ستاندارد، ئينجا داتاشين نەتەنها لە كورمانجى سەرودا ئەنجام دەدريَت وئالاڤي نيَرو مىَ وئيزافە وەلادەنرێن ، كە لەم هەردوو ئامرازەدا بەرجەستە دەبن (يىَ،يا/ى،ا)1

بەلكو داتاشين سۆرانيش دەگريَتەوە، چۆن لەناوبرنى ئامرازى (نيَرو مىَ) ، واتە لەناوبرنى ئامرازى (نيَرو مىَ )لە كورمانجى و سورانيدا كار ناكاتە سەرپێکھاتەی رێزمانی سۆرانى چونكە ريَژەي نيَرو مىَ تيادا نيە، بەلام لەناوبرنى ئالاڤى ئيزافە لە كورمانجی  كە ھاوبەندە لەگەل رێژەی (نيرو مىَ )، ئەو كاتە كار دەکاتە سەر  سوَرانى  چونكە ئيزافە لە سوَرانيدا هەيە  كە ئەويش تيپى (ى)يە ، ئەم پيتەيش پەيوەستى بە (يىَ ، يَ)ي كورمانجيە !.

ئينجا لەپاش وانەكردنى وردى ئەم زمانە ، ئاكارو جۆرایەتی پێشنيارەكەمان ،دەتوانین لەم پنت وخالانەى خوارەوە كورت بکرێتەوە:

1-(یێ-يا-ى) كە ئامرازی نيَرو مێینە و ئيزافەن لە ھەردو شێوەکەی زمانى كورديدا ، ئيَمە لەناومانبردن.

2- ئالاڤى ئيزافى(ى)ى سوَرانى كە بيجگە لە ئيزافە دەورى َ راناوانيش دبینێت ، پيَوستە لەو حالەتەشدا بكارنەهيَنرىَ و لە شويَنى ئەو راناوێكى جوداى بادينى ب كاربهيَنين تاكو بە دروستى هەردوو شيَوەکە نزيكى يەكترببن .

3-ئەوسا زمانى كوردى وەك زمانى ئينگليزى ليَدێت واتە لەهەندىَ حالەتدا بىَ ئيزافە ، ياخود دەقاودەق چوَن تۆ ئينگليزى لەلای راستەوە بۆ چەپ بخوينيتەوە.

4-هەروەها زمانەكەمان  لە فارسيش دوردەكەويَتەوە چوَن فارسيش ئالاڤى (ىَ)ئيزافە بكارديَنن ، بەلام ئەوان ئامرازەکە ناينوسن تەنها لە خويَندنەوە و قسەکردنیاندا لەفزى دەكەن 2 .

راڤە وشلۆڤەكردن:

سەبارەت بەخالى يەكەم و لەناوبرنى هەر سێ ئامرازى نيَرو مىَ و ئيزافە (يىَ، يا، ى) تەماشاى ئەم نمونانە بكە:

ا= لە سوَرانيدا وەك: ئەنجومەنى سەركردايەتى شورش

لە كورمانجيدا دەبيَتە: ئەنجومەنىَ سەركردايەتييا شورشێ

-زمانىَ ستاندارد: ئەنجومەن سەركردايەتى شورش

ب=لە سؤرانى وەك: ريكخراوى رزگاركردنى كوردستان

لە كورمانجى دەبيَتە: ريكخراوا رزگاركرنا كوردستانێ

-زمانىَ ستاندارد : ريكخراو رزگاركردن كوردستان

ج=- لە سؤرانى وەك: دەستى ماندوو لە سەر سكى تيَرە

لە كورمانجى دەبيَتە: دەستىَ ماندى ل سەر زكێ تيَرە

زمانى ستاندارد: دەست ماندوو/ماندى لە سەر زك تيَرە

سەبارەت خالى يەكەم :

لە رستەى ا (ى) نسبى – سەركردايەتى ، دەميَنيَتەوە و(ى) ئيزافە  لە ناودەچيَت .

سەبارەت خالى دووەم كە زمانى پيَشنياركراو و-ستاندارد وەك زمانى ئينگليزييە ۆ نەبوونى ئالاڤي ئيزافە

نمونە:

  Kurdistan       Liberation     Organization

         ريَكخراو              رزگاركرن                كوردستان

Revolution      Command         Consul 

         جڤات                  قوماندارى            شورش

سەبارەت خالى سێیەم:

سؤرانى: سەرۆكى تيَكۆشەر رايگەياند

كورمانجى: سەرۆكێ تيَكؤشەر راگەياند/راگەهاند

رايگەياند ياخود راى گەياند ، ئەم (ى)يە راناوى لكاوە ، بەلام كورمانی ئەم  (ى)يە نيەتی.

ئينجا پيَوستە ئێمە ئەم راناوە بە راناويَكى جودا بگۆرينەوە وەك(وى، وىَ) تاوەكو تيَكهەلاو نەبيَت بە (ى) ئيزافە :
دايمەزراند >وى دامەزراند، وىَ دامەزراند
، كۆچى كرد >وى كۆچكرد ، وێ كۆچكرد

لەبارەی خالى چوارەم ، فارسەکان لە نوسينەكانياندا ئامرازى پەیوەندى وئيزافە (ىَ/يىَ) ناينوسن تەنها لە خۆندنەوە و قسەکردنیاندا لەفزى دەكەن.

                                         

لەبابەت گرفتەكانيترى زمانى نوىَ واتە پيَشنياركراو بۆ زمانی ستاندارد:

1-راناوەكان: بە شيَوەييَكى گشتى دەشىَ گشت راناوەكان لكاو و جودا بە تێکرایی بە كاربهيَنريَن تاكو زمانەكەمان پيَى دەولەمەندببيَت، لەم بوارەدادەبيَت ئاماژە بە شيَوەزاريَكى كوردى بكەين كە دەكەويَتە نيوان بادينان وسؤرانيدا ئەويش شيَوە زارى (سورچیانى)يە كە لەم ناوچەیەدا هەردوو جۆرە راناو-جياو و لكاو- بەكاردەھێنرێن و ئەوان ھیچ گرفتێکی لەگەلیان نییە!.

2-فرمانى ناديار/ نەپەن passive ، كە گەنجاوترە ريَژەى فرمانى ناديارى سۆرانى بە كارببريَت، نموونەى فرمانى رابوردوو: هاتە كوشتن >كوژرا، ،هاتە نڤيسين > نوسرا 
فرمانى رانەبردوو:يىَ دهيَتە نڤيسين/ يادهيَتە نڤيسين> دەنوسرێ

واتە شيَوەى ناديارى سؤرانى زۆر سوك و كورترە ھەم بؤ نوسين وبۆ لەفزكردن..

هەروەها شيَوەى زازاو گۆرانيش نزيكى سورانيية و سوكە وەك:

كورمانجى:هاتە كوشتن ، زازا: كوشتيايە

3-پيَشگرو پاشگر(ڤە/وە): -

كورمانجى وبادينى                                        سؤرانى

- ڤەگەران، گەرانةڤە                                 گەرانەوە

-ڤەخؤندن،خوندنەڤە                     خؤندنەوە

-ڤەكرن،كرنەڤە                          كردنەوە

ئەم هەدوو نيشانە، دوو ئامرازى رەسەنى زمانى كوردين كە دەتوانين بيَژين هەردووكيان يەك ئامرازن بەلام ئال وگۆردەبن ياخود جێگۆركێی پێ دەكەن..

لە كورمانجيدا هەردوو رەوشەكە لەكاردان واتە لە پيَش وپاش وشەکە دادەنرێن، بەلام بەزؤربەيى (ڤە) لە بادينيدا لە كؤتايى پەیڤەکەوە ديَت، هەروەها (ڤە)دەبيتە(ڤا) لە هەندىَ شوێنى كوردنشين وەكو سەرحەد وئەرمينيا..

ئينجا پيَم جوانترو باشترە (ڤە) لە پيَشەوەی وشەکە بيَت وەك كورمانجى، چۆن وشەکان بە پيتيَكى كونسونانت(consonant )بيَت باشترە ، شايانى باسە ئەم ئامرازە بۆ كارى دوبارەكردنەوە بەكارديَت ئەگەرچى هەندىَ جار دەبيَتە بەشێک لە وشەكە و ئەرکی دووبارەكردنەو نابینێت  وەكو پەيڤەكانى(ڤەخارن، ڤەدەر،ڤەژەن،ڤەمان..

4-ريَژەی نيَرو مىَ gender  :

لە زمانى نويَى پيشنياركراودا ، پيَوستە ئەو ريَژەیە هەبيَت ئەويش دەبيَت لە كورمانجى وەربگيريَت بەلام تەنها گەرەکە بؤ كەسى سيَيەم و بؤ ميَيينە هەبيَت ،واتە بەكارھێنانی راناوى (وێ) بۆ تەواوى كەسى سيَيەم ياخود تيَپەرو تيَنەپەر ، ئينجا كە ئەم راناوەى ميَيينەمان بەكارهيَنا، ئەوە بە ئاسايى ريَژەى نيَرينە ليَى جيائەبيَتەوە:

تيَپەر                 تيَنەپەر                            پيَشنياركراو

وىَ نڤيسى                ئەو دنڤيسيت /دەنوسيَت               وىَ دنوسيَت

وىَ گؤت                ئەو دبيَژت/دەليَت                         وىَ دبيَژيت

وىَ خوند                ئەو دخوينيت دەخوينيت               وىَ دخوينيت

هەرچەندە شيَوەكانى(وىَ دنڤيسيت،دخوينيت،دبيَژت)كەميَك نەسازە لە بادينيدا بەلام لە سؤرانيدا ئەوها نييە چۆن شيَوەى نويَيە، ئەو کاتە ئەتوانين شيَوە فرمانى سؤرانى لەگەليا بكاریبيَنين وەكو:

وىَ دنڤيسيت=وىَ دەنوسيت

وىَ دبيَژت= وىَ دەبيَژيت/دەليَت

وىَ دخوينيت=وىَ دەخوينيت

ئەوها هەست بە قورسى گۆرانەكە ناكريَت

هەروەها دەبيَت واز لە راناوى جوداى نێری كورمانجى (وى) بهيَنين :

وى گۆت < ئەو گۆت ، ئەو گوتى

 هەر لەم بارەوە ئەگەر ويستمان ناويَك بناسيَنين ئايە نيَرە يا مىَ ، پيَوستە بانو ياخود ژنە ( ژنە دكتور، ژنەماموستا، ژنەوەزير) لەپيَش ناوەكە دابنيَين وەك چۆن لە ئينگليزيدا Mrs. بەكارديَت ،ئەوها تەمەت زمانى ئينگليزى ريَژەى نيَرومىَ لە زمانى ستانداردى كوريمان دەبێت.!.

5-رێژەى پەسن وپەسەنكراو:

بۆ ئەوەى رێژەی پەسن وپەسەنكراو لەگەل ئيزافە لەباری تاكدا تيَكهەلاونەبيَت ،دەبێ پەسنەكە وەپيَش پەسەنكراودا بکەوێ وەك چۆن هەندىَ ئاواى ئەو رێژەیە لە كورديدا هەن وکاران:

گولا سور، گولى سوور =سورە گول

ولاخی رەش=رەشە ولاخ

وارىَ كەڤن،وارى كۆن=كەڤنەوار/کۆنەوار

بي شەنگ=شەنگە بى

باى رەش=رەشەبا

بەلام لە رێژەی كؤدا پيَويست بەم جۆرانە ناكات چۆن ئامرازى كؤى لەگەلدايە:

چاڤيَن رەش

مناليَن زيرەك

6-رێژەى كارى ئاييندە:

كورمانجى                      سؤرانى

دىَ سەركەڤيت                       سەر دەكەويَت

دىَ چين/دىَ بچين                     دەچين

دىَ نڤيسين                            دەنوسين

ديارە ريَژەی كورمانجييەکە باشترە بؤ ئەوەى ئەو بارە داهاتووە ئاشكراو بيَت چؤن لە سۆرانیدا ديار نييە ورانەبردووو داهاتوو وەك يەك خؤيان پيشان ئەدەن..ديارە ئەم راسپاردەيە لە كتيَبى خوندنگاكانيش پيشنياز كراوة بەلام جيَبەجيَنەكراوە..

7- پريپوزشنەكان:

 لە کورمانجیدا پريپؤزشنە سەرەكيەكان ئەمانەن (د،ژ:ل،ب) كە (لە،بە) لە سؤرانيدا بەرامبەرى ئەوانە ئەوەستن،(ژ)وەك(من)-ی عەرەبى ديَت و باشە هەر بەم كارەيش هەلسێت ،(لە)یش لەبرى (ل،د)ى كورمانجى بەكاربيَت،(بە) لەباتى(ب)ى كورمانجى بەكاربهيَنريَت چۆن مادەم ئيَمە بە تيپى عەرەبى دەنوسين ناچار كورمانجەكان ئەم پريپۆزشنانە بە يەك تيپ دەينوسن لە باتى دوو تيپى لاتينى( (di,ji,li,bi  ،ئەوەيش شتيَكى ناپەسەندە، بەلام لەباتى ئەم كورتە بزويَنە باشە شيَوەى سؤرانى بەكاربهيَنريَت چۆن پريپؤزشنەكان لە دوو تيپ پيكديَن(لە،بە)هەروەها ژمارەيان كەمتريشە لە  سؤرانیدا..

8-وشە و پەيڤـەکان:

پيَوستە هەمو لاييَك پەيڤى زاراوەكانیتر وەك ليَشاو بەكاربهيَنن بەتايبەت پەيڤەكانى شێوەزارانی زازایی/کوردکی و ھەورامی ، ھەروەھا ئەو وشانەی لە ديوەنەكانى خانى وجزيرى وپەرتەوی ھەکاری و فەقى تەيراندا هاتوون.

9-رێژەى كؤ:  رێژەى كؤ لەبارى ئيزافەدا (يَن)ى كورمانجى باشترە بؤ زمانى ستاندارد:

كورمانجى                              سؤرانى

كوريَن كوردستان                                     كورانى كوردستان

كورديَن لوبنان                                         كوردانى لوبنان

بەلام لە كؤى ئاسايیدا هەردوو رەوشەكە دروستن:

كچان،كچا-باژێران، باژێرا ، كە ( ا-ان)نيشانەكانى كؤى ئاسايين..

10-ئامرازەكانى بەرناسين (كە،كان،كا،كى،كىَ)،كە هەرسىَ ئامرازى دوايى سەر بە شيَوەى بادينين(كا)بوَ كؤيە و(كى)بؤ نيَرينە و(كێ) بؤ ميَينەيە، بەلام ئامرازەكانى(كە،ەكە،كان) سەربەشيَوەى سؤرانين .

بادينى                      سؤرانى

كوركى                       كورەكە

كچكىَ                       كچەكە

ريَزكا                      ريَزەكان

 دەکرێت لە شێوەی کورمانجیدا  لەباتی ئەو ئامرازانە راناوی ئاماژە شوێنگریان بن ، بەلام ئەوان ئامرازی بەرناسینی کۆیان(کان) نییە و ئەمە کەلێنێکی گەورەیە بۆیان پرناێتەوە مەگەر بە بەکارھێنانی شێوە سۆرانیەکە نەبێت  بۆ نمونە لەبری بنوسن مەرجەکان دەبێ بنوسن مەرجێن پێوست ، ئەمەش بەفیرۆدانی کات و وزەو سەرمایەیە

11-ناوى پيشاندان وئاماژە (ڤى،ڤێ،ڤان،ئەڤــ،ئەم،ئەمانە)

ديارە ناوەكانى پيشاندان، ئەو ناوانەن كە لە بەرچاون و مرۆڤ ئەتوانىَ ئاماژەی پيَبدات ،زؤر جاريش ئەو ناوانە نزيكى راناون ،بەراى خۆم لە شيَوەى كورمانجيدا ئەو ناوانەى تيپى (ڤــ)يان پيَوەبيَت ئەوە ئەسەح ئەوانە ناوى ئاماژەن،بەلام راناوەكان زياتر بە تيپى(و) جيا ئەكريَنەوە(وى،وىَ،ئەو،وان،ون،وە)،كەچى لەسؤرانيدا (ئەم،ئەمانە)لەباتى تەڤ هى كورمانجي رادەوەستن، ئيَمە ئەتوانين لە زمانى پيَشنياركراوەكە هەردوو جؤرى ئەو ئامرازانە بخەبتينين.

كورمانجى                             سؤرانى زمان ستانداردەكە

ئەڤــ كورە                                               ئەم كورە

ڤان                                ئەمان/ ئەمانە

كورمانجى                                 زمانى ستاندارد

ئەڤــ روبارە                                         ئەم روبارە

ڤى كورى                                            ڤى كورى

ڤێ كچىَ                                               ڤىَ كچێ

هەر بؤ ئەوەيش كە ناوى ئاماژە لەگەل نيَرو مىَ جيابكريَتەوە ،پيَوستە هەردوكيان وەك خؤيان بميَنەوە ونەگۆردريَن.

ديارە زؤر نوسەر (ئەو،وى،وان) ئەدەنە پال ناوەكانى ئاماژە بەلام بىَ گومان ئەوانە بەپلەى يەكەم راناون (وى زەلامى،وىَ ئافرەتێ، ئەو دەرگە، وان كەسان) لەم بارەدا ئەگەر لەتەك ناوبێن ئەوا جيَگەى ناوى ئاماژە وەردەگرن.

12-ئامرازى ملكايەتى/مەرى:

 ئامرازەكانى(يا،يىَ) جگە لە بينينى رولى ئيزافە، بە كارى مەرى(ملكى)يش هەلدەستن واتە سەرەراى ئەو ئەركانەى لەسەرەوە باسمان كردن، ئەم ئامرازانە ئامرازى ملكيشن ،بۆيە مادەم ئيَمە وازمان لە ئەو ئامرازانە هيَنا، ئەبيت چارەييَك بؤ ئەمەيش دابنيين ،باشترين ئامرازيش ئالاڤى(هى)سؤرانييە ،كە پيَمان وايە ئەوەيش هەر لە رەگەزى ئەو ئامرازە كورمانجيە سەرچاوەى گرتوە بەلام لە سؤرانيدا بۆ مەبەستى نێرومىَ و بىَ رەگەزەكان بەكارديت:

ا/ ئەڤ مالە يا كيَيە ؟=ئەم مالە هى كيَيە؟

ب/ ئەڤ رەزە يێ منە =ئەم رەزە هى منە

===================================================   

-1گەرەك بيَژين كە ئەم ريَژەيەى نيَرو مێینە لە كورمانجيدا ريَژييَكى (سماعييە)و هيچ قانون و ياساييَكى رێزمانی بوَ پەیرەوکردنی نيە و پيَوستە هەموى ئەزبەر بكەيت كە ئەوەيش كاريَكى سانا نيە.
2-
کە کۆری زانیاری کورد لە بری(فتحە وضمە و کسرە)عەرەبی بریاری دانانی پیتی (ە،و،ی)لە شوێنیان ، لام وابێ ھەلەیێکی مێژویی بو کردی و بەو کارە بەھەزاران تیپی زیاد خرانە سەر رێنوسی کوردی و لە کاتی چاپکردنی بلاوکراوێکدا بە فیرۆدانی  وزەو سەرمایەیێکی زۆر و زیانێکی زۆری  پێگەیاند
  .

.

 

 

 


 

 
 

ibrahim rasul surchy 18 visitors (21 hits) on this page!

 

 
This website was created for free with Own-Free-Website.com. Would you also like to have your own website?
Sign up for free