welcome to brayim surchy website

-11 به خشان

1-main page ......

2-poetry ...........

3-short stories

4-Linguistics1-10

5-Contact .......

6-visitors .........

7-Articles(1-3)

8-The Gallery

-9 زمانى ستاندارد

-10 ناوه كان

-11 به خشان

نەریتەکان بون بە رەوشت!
ئەم پەخشانە یەکێکە لە کۆمەلە پەخشانێک لە کتێبی(ھەست و ڤیان ه ھونەر)
نوسینی:
برایم سورچی

باس لە رەوشت ، لە نەريت ، لە باوەكان دەكرێت ، زياتر لێرەش لە هەر كومەلـگايێكيتر باس لێى ئەكريت، کۆمەلـگاى چۆن لە دواوەوەن ، تێياندا داب و نەريت وەك پێوانە بۆ رەوشت سەيرئەكرێت ، دەنا لە هەر كۆمەلگایێكى پێشكەوتوودا ئەم شتانە كەم باسدەكرێن ، هەر كەسێكيش ئازادە چۆن لە ژيان دەروانێ و چى ژيانێكى پێ پەسەندە بۆ خۆى لە ژێر چەتريا بژێت.
لێرەدا داب و نەريت وەك تابوو ، وەک پيرۆزییکیش تەمەنێكى درێژيان هەيە بە قەد درێژى سەربوردەکانى دين و ئاين ، بەقەد تەمەنى ساويلكەيى يەقينكارى وچاولێكەرى..!!

هةر لێرەدا ، هەناسەكان لەناو سنورى زيندانێكدا خەفەكراون ،مرۆڤەكان لە ئاست داب و نەریت دەستەوەستان رادەوەستن ، مرۆڤەكان لە قەنارەى ئازارى داب ونەريت دراون ،ھەلوێستگرتن لە ئاست پێشكەوتنى هزرو بيريش ، بە ياسا نيشاندراوە. كامە ياسان گوايە لە ئاسمان دابەزیون، ياخود رێسايێكن بە زەبرى شمشێرى دەستهەلات سەپێنراون.
هةر لێرەدا ماشينى زەمەن نەتەنیا وەستاوە بەلكو چەندە رۆژگار بۆ پێشدچێت ئەوندە زەمەنى داب و نەريت چەق دەبەستێ لە جێگەى خۆى دەمينتەوە لەدواوە ، ئيتر قەبارەو روبەرى گۆرانكارى بەرتەسكدەبن ، دەستێدانيش ياخود دەستێوەردان كارێكە دژ بە گەلە ، حەتمەن دژەدينيشە و لەناوچونى بەهاكانە..!!

كە رۆژانە نەريتەكان دوبارە و چەندبارە ئەبنەوە ، لە بلندگۆى دواكەوتويى و پاشكەوتندا بانگەشەى نەمرى بۆى دەكرێت ، ئەم باوانە زياتر پەسەنددەبن ، بە فرمانى فەرماندەو سەركردەى قەدەر لە ولاتى قەزاو قەدەردا ، تەلار و پەرستگەى نوێ بۆى سازدكرێن ، تاكو تیادا نساى زياتر بۆى ببەستن، ئيتر چۆن ئازادى لەدەست ئەم هەموو دەستهەلاتە رانەكات ، چۆن هەر وەك خۆى لە كلاوەى هەژاريدا سەنگەر ناگرێت، لە جەنگێكى دەستەو يەخە روبەروى هەڤال و هاورێى رۆشنبيرى خۆفرۆشيش نابێتەوە..

با ئازاديش رۆژێكى بێت لەو رۆژانەى ئەوانيتر بەمانگ ، بە سالەھا پاوانیانكردوون ، با تاقيبكەينەوە، با بزانين تام و چێژى هزرى ئازاد ، وتەى ئازاد ، كردەى ئازاد چییەو چۆنة !!
با ئازاديش رۆژێكى ھەبێت ، رۆژێكى سيانەڤەى بێت لەدەست ئەم هەموو دستهەلاتە ناماقول و نەگريسانە ، ڤەرسيانى جلەوى بێت ، ناوێكى لەنێو ناوان بێت ، رێ وشوێنى دياريكراوى هەبێت.
ئەو ئازاديەى بە زەبرى تيرو گوللەى داب و نەريت ، بەپالپشتى هێزى گەورەو گران سەدان سالە پێشێل دەكرێت ، وايكردووە بیری مرۆڤ لەم ولاتە ، لە ولاتى مان و نەمانا چەقببةستێت ، واشى كردووە ئێمە چينچين تەماشاى يەكتر دەكەين، ئەمە بەگە ئەو ئاغايە ، ئەمە دەولەمەندە و ئەو گەدايە ، ئەمە مێينەيە بۆ دەستهەلاتى كەلەگايەو لە ئاستێكى نزمتردايە !!

كەى ئێمەى مرۆڤ سەيرى بەرامبەرمان دەكەين پێشتر وەك ئەقل دواتر وەك جەستە ، پێشتر وەك مرۆڤ دواتر وەك رەگەز ، گەر وەهابوو باشتر لێك تێ دەگەيشتين و خەمخۆرى يەكتر دەبوين ، كەمتر ئازارمان ئةچێشت و زياتر هەست بە ناخى مرۆڤیينى يەكترمان دەكرد ، ئەو ساتە دەمانزانى رەوشت ماناى چییەو بەرەو چى ئاقارێكيش براوە.
ئێمەى مرۆڤ ، كەى لە هەموو باوەكان دادەبچرێين، كەى لە ئازادى يەكترى ناترسێين ، كەى ئازادى دەبێت بەتەنيا تاقەسواری مەيدان ، ئيتر كەسيش ئاورێى نامۆيى لێینەداتەوە يا بە كچێكى سپورت بزانێت كە بە سەرنجى توندو تيژى ئەم و ئەو بشەلەژێت ، هەستەكان لە نەستەكانى بترازێن و جوانى لەش ولارى تێكبچێت.
لێرەدا، ئازادى تاك لەناو جەرگەى داب و نەريتى خۆسەپێنەر دەستپێدەكات ، لەو جێگەيەش کۆتايى دێت كە ئازادى بەرامبەرت لەناو دەچێت ، لێرەدا ئەلفابێتكى ئازادى تاك ناخوێنرێەوە، وانەناكرێت بەلكو هەموو جۆرە ئازاديێك بۆماوەيين ، بەميرات بۆمان بەجێماون ، ناكرێ خال و بەندو رستەكانى بگۆردرێن، بشێوێنرێن دەنا سزا ئامادەيە هەر بە گوێرەی بەند و مادەكانى بەزاندنى خۆرەوشت و داب و نەريتى چاولێككردن.
لێرەدا، هەركەسێك بە روپۆش و ماسكى خاپينەر روى خۆى دەپۆشێت ، بە ناسنامەيێك نەناسنامەى خۆى ناچارە بژێت ، هەروكو ناچارەش بەناسناميێكى قەلپى ولاتێكيترا دەژێت، ناچارە درۆ بكات و درۆكانى بە پينوى دوروويى داگيركەرى دەستهەلاتا پينوبكاتەوە.
لێرەدا، ئەوەى خوازيارى يەكسانى رەگەزەكان بێت سەنگساردەكرێت ، ئەوەى خوازيارى ئازادى كومەلگا بێت رسوا دەكرێت، ئەوەى خوازيارى نيشتمانێكى ئازاديش بێت پێى دەلێن خواستى لە خەونێكى شائيرانە و فانتازيانە دەچێت.. !!

رابوردوو-ئاییندە

لە نيوان تەمەنى رابوردوو و ئاييندەدا ، سوارى كەشتى ژيان دەبين، ژيان بە  خوشى و نەخوشيەكانيەوە، بەپیكەنين و گريانيەوە ، بەهەموو ساتە رەنگاورەنگى دلدارەكان ، بە فرمیسكى مەينەتى ونەهامەتي دلشكاو و بيدارەكان ، لە ناو  روبارى ژياندا ریدەكەوين تا دەمانگەيینتە دوا قوناخ و ئەنجام..دەرياى هەتا هەتايى و نەمرى، ئەو جیگەيەى نە كون هەیە نە نوێ ، ئەو جیگەیەى لە سەرو بەندى  تیناگەين، بيركردنەوە لیشى توشى گیژەلوكى سەرسوران و سەرلیشیواويمان دەبات.

ئايييندە وەك منالكى تازە لە دايك بوو، بچوك خؤى پيشان ئەدات..بە هاتنى دلەكان جوان جوان پر لە ھیوای  ژیان دەكات ،ئاييندە کە دێت بەرە بەرە گەورە دەبێت لە گەل  بەيانى بە ئەرتەشى پر چەكى.. لەشكرى تاريكى لە خوێنى گزنگى بەيانى وەردەدات و دەگەوزێنێت، تارومارى دەكات و ئالاى روناكى و نوێبوونەوە هەلدەدات..!

رابوردووش بە هەموو شتە جوانەكانى  بە هەموو گەورەيى و ئەزموونەكانى  جێمان دێليت، وەك ناوچەيێكى  بێ ئومێد لە ژيانمانا، گەرانەوەش بۆى مەحالە  وەك روبەرێكى هيوابران  وەك خەونێك لە بيرماندا جێگيردەبيت، وەك يادگار لە ئەلبومێكى كۆندا، لاپەرە زەرد و پژوكاو، وەك تۆماريك ناومانی لە ناو فەزاو بۆشایێکی بيرچونەوەدا نوسیبێت..هەندێكيشیان بۆ نەمريێكى كاتى هەلدەبيژێرێت، بەلام لەدواييدا هەر هەمويان چارەنوسيان  رابوردووە، لە وێ ،كەسێك لێيان ناپرسێ مەگەر ئەوانەى لە ناو رابودوودا دەژێن و يادگارەكان دوست و هاورێى ئازيزيانن..!

رابوردوو جێمان ديلێت چەندە بۆى وەپارێنەوە و دەست و پاى ماچبكەين ، گريانيش بەدوايدا دادمان نادات ، ئەو هەر دەروات ، ئەبەديەت وهەرگيزابوون دەستى رادەكێشێ،  کە بە  هەنسكى گەرم و ھەسرەتەوەش خواهافيزى لێی دەکەین  پێمان دەلێت وێلى سەرابى من نەبن ، بەدواى شتێك نەگەرێن ناوى رابودوو بێت، ناونيشانى مردن بێت، پێشمان دەلێت ئێوە قەت بە من ناگەن، كەى زيندووەكان بە مردووكان ئاشنا دەبن، هەرگيزاو هەرگيز.

رابوردوو.. دايكە و داپيرەى زەمانە، ئايييندەش وەك منالى ئەو ،چەندە جوان خرپن و ناوازە بێت هەر دەگەرێتەوە باوەشى و هەردووكيان بۆ يەكتربوون و بۆ يەكترن.

ئێمەش لە نيوان هەردووكيانا وەك بەردەباز، وەك پردەباز  وابوين و واشدەبين ، مافمان نييە  بپرسين  بۆ ئێمە واين ، بۆچى ؟!!

ئەى رابوردوو ، دوێنێ و پێرو پار و پێرار ، چەند ناوێكى تۆن.. پێكهاتەى دەريايێكى بێ كۆتایی و كەس پێنەگەیشتوون ، كراسگۆركێ ئەمرۆ و ئەمسال پێمان دەكەيت ، دلمان.. هەست و نەستەكانمان، بێی دەستور ئيجازەیێك لە گەل خۆتا راپێچ دەكەى، تەنيا شتێك بە دواى خۆتا جێدەھێلیت ناوى يادگار، بە گوێشماندا چەند وشەيێك دەچرپێنى ، كە ئيتر ناكرێ و نابێت، بۆمان نییە لێی بپرسین تازە تەواو ، چويى  چۆ و مرد ، كەوتە دەستى ئەفرينەرى پەروەردگار..!!

تۆش ئايندە، سلاوت لێبێ ،هێدی هێدى بەزەييت بێت بە دلمانا ، تۆ جوانێكى بەيانى و سپێدەو ئەمسال ، وەرە باوەشمان بۆ تۆ والایە ، روح و گيانمان ، تەمەن و چارەنوسمان  لە دەستى تۆدايە ، نوێژو نساى ئێمەيش بۆ قيبلگەو روگەى تۆ هەميشە كارايە و لە كردەدايە.

دەسا تۆ بە كەژاوەى سپى جوانيتا ..بە بزەى ناسکی لاوينيتا ، پەيتا پەيتا پێشوازى لێمان بكە دەروازەى بەختى سپى لێمان دانەخە ، خۆ لێمان گران نەکە ، ك ئيستايێك لە چاوەروانيتايە ، تۆ هەر دێيت و هيچ ريگايێكيترت لەبەردەما نييە ، چارەنوسى تۆش لە دەستى تۆدا نييە ، تۆ نەوەى رابوردويێكى مردوى، بۆ ئێمەى ئيستا رێبواريكى رێگاى هات و نەهات نيت، كە دێيت هێزى ئيستا لێت مەزنترە و هەرگيز دەرەقەتى ناهێی و خۆت لەبەر ناگريت چۆن ئيستاش لە بەردەم رابوردوو بەرگە ناگرێ و لە دواييدا خۆى رادەستى ئەو ئەكات..

ئاخر ئیمە هەر هەمومان بی هيواين  روژگاریك بیت رزگارببين لەم نفرينە ، دەستى ئەزەل لە گەردەنمان ئالايە.. تازە ئەجەلمان لە دەستى زەبەلاحى ئەودايە..!!

گەنجایەتی

نیە جوانتر، نەوازەتر، لە  تەمەن و كات و ساتى گەنجایەتی و لاوينيا ، هەموو شتیك تيايدا شیوەى قؤزە، قەشەنگە..جوانەو جوانيە ، وەك بەهار وایە، بە جوانى ئەو  مەست دەبين  پیدەکەنين.. كە ریژنە بارانى سۆزو خؤشةويستى ئەو بهارەى لاوينييشا  لە دەم و چاومان ئەدات ، كزەبا و شەمالى شەبەنگيكى رەنگاورەنگى ژيان بەسەر دلمانا هەلدەكات ، لە ژیر ئەو كؤلكەزيَرينەشدا دەرؤين و هەردەرؤين خؤمان لە خەونيَكدا ئەبينينەوە ، دلەراوكىَ ناناسين ، نازانين مەحال چيە ، كە هەر دەروازەو دەرگاييك بؤمان ئاوالەيە و لەسةر پشتە ، ئا ئەو كاتە ماناى ژيان پراوپر خوَى لەبەرچاومانا بەرجەستەدەكات  وەك جوانيَك وابىَ كە سينگى هةلبرێ، هەست و نەستى ئاويَتەبوون بنويَنی و رو لە رەزو باخچەی حەزو ئارەزووەكان بكات بەرەو لوتكەى چرؤكردنی ئاواتەکانی ببات ،

گەنجايەتى كە مەل و کەو و كوتر ، فريشتەى ئەڤين ئاوازى ناياب بؤى ئەچرن، منالان بە تيَروانينيَكى سەرسام تيَيئەروانن، پيرو گەورەكان بە هەنسكى هەسرەتەوە  ئاوريَك ليَيدەدەنەوە ، تەمەنەكان هەر هەمويان خوشەويستى ژيان ، تابلؤييَكى رەنگاورەنگمان بؤ ئەنەخشيَن..!

گەنجايەتى  واتە شەپوَلى ئالوگؤركيَى بزەى ليَوەكانى بەتاسەوە نيوان كورو كچى تازە پیگەيشتوو ، سلاوى هەست و نەستى تيَنويَتى پیکگەيشتنيان لە چاوەكانيانا بەدى دكرێ، پەيڤى ئەڤين بەپارانەوەيييكى  كپ و بێ دەنگ بە گوێی يەكترا دەچرپيَنريَن.. دلى گەرميش ، هەستى لەچککراو،  لێرەو لەوىَ  هەميشە بىَ ناسنامە هەستپيَكراو ، بەلام  هەموان جوانترين سات و كاتى تەمەنيان لە ژيَر چەترى ئەوا رائەبويَرن و ريَزيش لە تانج و پلەو پايەى ئەو تەمەن ئەگرن..!

گەنجايەتى: قوربان ، لەدەورت گەريَم،  كە  خواوەند لەتؤدا هيَزى خؤى، بليمەتى خوَى وەدەردەخات..دەست و پەنجەى رەنگينى هەموو نهيَنيەكانى پەيوەست بەو جوانييە  پيشانئەدات، ئاكارى هەناسة گەرم و گورەكانى پەيوەند بە حەزو ويستى ئەم خؤشەويستييە سەرسرهيَنەرە بىَ كوتايييە بە دياردەخات، خواوەند پيشانمان ئەدات يان ئەبىَ  بؤ ئەم ئاكارو جورایەتیە ئەفسوناوييە بژين  ياخود لە ژيَر تيشكى روناكى ئەودا،  بوَى قوربانى بدەين ، لەدوايشدا وەك گەلاى پاييزان بؤى هەلوەرين..

گەنجايەتى  برييتيە لە پوختەييَكى  ئةنجامى منالى و چەند پیشەكييَك بو ئاسؤى ئاييندا، كؤكەرەوەى دوو ديمەنى دويَنى و بەيانى، دوو كەسايەتى پيَكهاتەى  زنجيرەييكى  نەپچراوى نويَبونەوەو گەشەكردن كە ئيَمە ناومان ليَناون زەمەن ياخود روژ و مانگ و سالەكان، ئەوانەى بەدواى يەكتردا ئەخوليَنەوە، ئەوانيش وەك منال و گەنج و پير وان ، زەمەن و تەمەن كە دەرياى بىَ پايانى چركەو خولەك و كاتژميَرەكان بؤمان پيَكديَنن ، ئيَمەيش  بؤمان ھەیە ئەوان ليَكبچويَنين..!!

هەروەك طگەنجايەتى لوتكەى هەر رەگەزيَك، هەر روەكيَك، هەر زيندەوەريَك دەگريَتە خؤى بە نيَرينە و ميَيينەوە، بە روناكى و تاريكيەوە ، كە بؤ بوون بەردەوامى سورگەى ژيان ، مەجراى گەردوون ثپَويستييَكى ئەبەدين ، ئەوانەى هيَزى خولانەوە و راكيَشانيان بەرەو يەكتر ناهيَلن هەر وەستان و راوەستانيَك روبدات، ناشهيَلن سەردى و بەستن، گەرم و جولە يەكيَكيان ئەويترا لەناوبەريَت، راكيَشانيَك كة سرو نهيَنى بوون و نەبوونە خوانەناسى و خواناسينة، ئاخر هەر ئەو هيَزەشە  كە روخسارى گەنجايەتی ئەو پەرى لوتكەيەتى ، هەر ئەو هيَزەيە، خؤشةويستييك هەلئەگرىَ ، نويَبونەوە و  زاوزیی بە هەبوون و گەردوون دەكات .. ئەزەليانە ئەو نهيَنيە رادەگريَت و بەرقةرارو پيادة دەكات..!

گەنجايەتى.. پايەدارە بەنرخە بەنازە، بە هيچ قيمەتيَ  دەستناكەويَت ، لە سەر هەست و دل و دروونا كاريگەرە يادگەرييكى لە بيرنەكراوەیە ، كە بؤ دواجار بە ناچاريش ئەو تەمەنە جيَدەهيلين، هەست دەكەين ، شتيَكى بەنرخ و نايابمان لی وندەبىَ .. ئيتر دؤزينەوەو گەرانەوەيش بؤى نيە ، بؤيە دەستەوەستان ئەمينين، خەمگينى سراپاى بوونمان دادەپؤشىَ و بەرەو هەستى ئوغركردن ، بەداماوى روەو بىَ مانايى و مەينةتى ژيان هەنگاوی پەشیمانی ئەنيَين، كە هەست دەكەين خؤشى و نەخؤشى ، روناكى و تاريكى بە يەكجارى ليَك ترازان ، مەيلى مردن لە سەر ئاسؤى تەمەنمانا رەنگى مؤرو رەنگى مردن گەشتر دەكات وەك ئەوەش وايە خواهافيزى لە گەنجايەتى روحمانى لەگەل خؤيدا بردبيَت..!!

ئينجا با هەولبەين، با كؤلنەدەين دەست تيَيبگرين، لە پيَناو مانەوەمان بەگەنجييَتى لە ريَگاى نويَبونەوە و پيرؤزيدا ، لە پيَناو نويَبونەوەى هەر توخميَكيش هەر رەگەزيَك ، زيندەوەريَك ، خاك و ئاويَك ، ليَنةگەريَين هەست و سؤزمان بژوكاو و كالببنەوە ، ئاگرو گرى دلمان لە پەرستگاى خؤشەويستى بؤ پيرؤزى و بؤ خواوەندى بوژانەوە با كزنەبيَت ھەر لەو پەری گەشاوەییدابیت..!

ئيَمەى زيندوو، ئيَمەى مردوو رؤژيك دادىَ لە گشت سرو نهينييَكى زاتى خؤمان هەر تيَدەگەين هەر چەند ريگا دورو ديَراس ببيَتەوە ، ئاسؤ و سەراب لەيەكترا جيانەبنەوە ، رؤژيَك دادىَ من و توش قسەيترمان هەبىَ،  لەو بەهەشتە نەمرەشدا يەكترى بگرينەوە..!!

تارمايى ترسى تاريكى

لەو ساتەوە ئاسمان ناوى نەبوو، خواوەندەكان ناوييان نەبوو !!

تاريكى ناوليَنرا تار و تاريكى ، روناكى ناوليَنرا روَن و روناكى هەر لەو كاتەوەش تارمايى ترس، ترس ناويَك لە تاريكیەوە لەدايك بوو ..
پيَشتريش روناكى مەرگى ئەستيَرەكان بوو ، دەرياى نقومبوونى خواوەندەكان بوو !!
مني شاگەشكە بە روناكى، ترس و تار بەدوامەوەيە ، لە پيَشمەوەيە ، نازانم من لەبەر ئەو رائەكەم ياخو ئەو ليَم رائەكات ، لەوساتەوە هەردووكيان بە بوَچونى ئايينەكان چؤن نيَرينەو ميَيينە، دابەشكراو ، يەكيك پيَچەوانەى ئەويتر.. يەكيَك بەرگى سپي ليَكراو ، ئەويتر رەشپؤش، يەكيك هيماى ديارو ئاشكار، ئەويتر هيماى نهيَنييَكى خامؤش .. لە دواى هەر خامؤَشييَكيش تەقينەوەو سەرهەلدانيَك لە ئارادايە، نويَبونەوەش لە زيَدگەى تاريكى لەو زەمينە لەكاردايە ، بوَيە تاريكى دايكى زەمانە ، رازو نهيَنى ئاسمانە ، ئيتر روناكى منالى تاريكيە..روناكى گۆران و هەستكردن بە تەمەن و ژيانە، نويَبونەوەى روەو بەهار، چرؤى تەرو ناسك و نوىَ، جوانى و گەشاوەيى، بەلام بە هەردووكيان بازنەى رازيَك دروست ئەكەن كە رؤژانە، كە سالانە هاوس بە پەرەسەندن و پيَشكەوتن، بازنەى مردن و ژيان دروست ئەكەن.. منى سەرسورمانیش ، سەرگەردان بە گومان ، بە ئەنديشەى جۆراوجۆر، هەر نازانم لە كوَتاييا روى ئەو چەرخە لەچى ئاراستگەييكدايەو بەرەو دوا قوناخ بۆ چى قەرارگايێكی هزرو بيرا لەنگەر دەگريَت ، لەچى ناوەنديَك كوَتايە يان سەرەتايە !!
لەو ساتەوەش لە ناو پرسى ترسى تاريكيدا ئەخوليَمەوە ، نيە گيانيك بەفريای گیای خەم و ئەنديشەكانم بكەويَت ، بەرسڤيكى پێبێ يا ولاميَكم دەسكەوىَ.

ئيَمەى هيماى تاريكى و روناكى ، كە هەردوكمان بە بێی يەكتر هەلناكەين ، لە چەرخيَكى ئەبەديشدا بە دواى يەكترەوەين، كىَ منى خستؤتە پيَش ئةو ، ئەويش لە دواوە .. كىَ منى كردؤتە رەگەزی يەكان ئەويش دووان ، كىَ دەزانيَت من لە پيَشةوەم يا لە دواوە ؟ً!!

كىَ دەزانىَ و كىَ دەزانىَ، ئەمة هەقيە دەرهەق منى مرؤڤ ناويَك، يا ناهەقييكە سەلميَنراوە، ياخود دابەشكردن بەپيَى رەگەز بە ژمارە دادپەروەرى و راستگؤييە، هەرگيز نەخیر..ليَرەدا سەرپشكى نەكراوە بەلكو بەهەوست و ئارمانج پيَمان وتراوە، بە ياساى دين و بوٍَچوون جاردراوە، ئەم گەردونە ئەم زەمينە، ئەم نيَرينە و ئەم ميَينە ، لە هزرو خەيالدا چيَنراوە، هەرواش باوە، سنور بۆ هەر يەكيَك بەخەستی وەك هيَلى سوورى داب و نەريت كيَشكراوە، كىَ حەدى هەيە ببەزيَنىَ ياخود لە ئاستيا بليَت ئەمە لاسەنگیە و هاوكيَشيَكى قيزەوەن و نەخوزراوە !!
لادانى ليَى هەلديَريَكە ونفرەت ليَكراوە !!
نەخوزەلا ، ئەگەر يەكيَك بيدركيَنىَ ئەم هيَلانە ببەزيَنىَ ، بەراست بە دلنيايیەوە پيَى دەليَن ئەم لادينەو لادەرەو جيَگاى لە ناومان نەماوە، لە بلندگۆى بيَزاركەرو خؤسەپيَنەر بە دەنگى كەسانى نەفام، ناوى ئەزريَنرىَ و ئەيبەنە داداگاى بيَرەوشتى و لەوىَ سەدهەزار تومەت و بيانوو بۆى ديَنەوە كە ئيتر ئەمە تيَكدەرەو هاندەرى شيَواوى و هەرايە !!

ئەى تاريكى.. من وەك هيٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍَزى روناكى، هيَزى ئاگاييم ، من لەو ديويترى چەرخى تؤيا ئەژيم بەلام كە خۆتت لێم ليَدەردەخەى لە دەرياى خۆتم نقوم ئەكەى، بەرگە ناگرم، ونم ئەكەیت لە باوەشتدا ئەتويَمەوە، تؤ ئەوندە گەورەيت خۆم بە بچوكى تۆ ئەزانم ، سەدان سالە لە سرێکا من وردوخاش ئەكەيت و نويَم ئەكەيتەوە، رؤژانەو سالانە لە فەرهەنگى بىَ پايانى وشەكانت هەزار و سەد ناوم ليَئەنێیت، من پيربوم كەچى تؤ هەروەك خوٍَتى مات و بىَ دەنگى ، لە ئاست رازو سرى گەورەييتا هەموو هزريك رائەوەستىَ و پەنگ ئەخواتەوە، هەموو هزرو بيرؤكەيي مايە پوچ و بىَ ئاکامن ، مردن و ژيان لە دەستى تؤى ئەزەل دايە، منى بەدبەختيش ئامى گرتو، رەق هەلگەراو ئەميَنمەوە ، هەرگيز گيرۆدەى ئەو نەعرەتە بومە كە ناوى هيوابرانە، دەستەمۆيى ئەو بەشە ئاگايەشم كە تۆى ئەبەد پيَت بەخشيوم..!

من نازانم بۆ ئەوندە گيرۆدەيى ئەو ماوەيەم ، ئەو زەرەيىَ ، ئەو نانۆیەی لە نەكبەتى ئاگايى تۆى ئەزەلدا پيَت بەخشيوم ، هەموو ئەو شتانەى ناوت ليَناوە شەيتان و لەخشتەبەر ، ئەو هاوريَيەش كە ئەمخەلەتينىَ هەر لەئەوەل بۆ ئەوە بوە ئەو يارييەى ، ئەو خەو و خەیالەی پيَى ئەليَن ژيان لاى من شرين بكات ، دەنا ئەو گەمەيە هيچ ناهيَنيت ، ناهيَنيت بۆى بژين، بۆى خەفەت بخۆين، بۆى پيَبكەنين ، تەنيا شتيَك ديَنيت ئەوش فەوتانە لە پيَناو هوشياريا، لە پيَناو گەيشتن بەلوتگەى جوانى ئاگاييا، ئاگايى جوانيا ، هەنگاو بنيَبن تا ئەو جيَگەيەى تارمايى ترس ليَى نەنيشىَ ، شرينى ژيان دەست و پامان نەبەستيَتەوە، ئيتر برۆين و هەر برۆين بەرەو دوزینەووەی مەحال ، روەو شكاندنى قەيدو بەندى تاريكى ميَيينە و ميَيينەى تاريكى ، تائەو كاتەى ئەتويَينەوە لەناو خوشى و لەزەتى كات و ساتيكى پیگەيشتنى هوشياريا، ئيتر كەين و بەينيش پيَمان نەگات ، ئەم سەرو ئەوسەرمان پيَنەكات ، ئيتر بارى مژاوى ، رەنگى خۆلاوى سەرگەردان و پەشيَمانمان نەكات، روح لە جەستەمان لەسەرو بنيَكدا جيا نەكات ، ئەو گرىَ كويَرەى هەزاران سالە ئازارمان ئەدات سەرمان نەخوات..!!
ئەى تاريكى ئەى مەد تارى، ئەى ئەبسو و بەس وسپى ، دوو دەرياى ئەبستراكت ، كەى ناوليٍَنانتان بە درؤ ئەبينريَت ، تاكەى هزرو بيرى مروَڤى لە خشتەبردوو لە خەويَكى ئەبەديدا بەئاگاديَتەوە،كە ئادەميَك لە قسەكردنيَكى بەدەما، بوو بە ئادەم ، لە ئەدەب وئادەبا دروستكرا، ئاسوى سەرو بنى ئيَوەيش بە زان و مردنيك ئاشناكرا..
دەزانن تاكو ئيٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍَستاش ئيَمە لە وەهميَكدا ئەژين، بە ئەنديَشەى بتپەرستى ئەژين، بپەرستى خۆريَكە بيَئاگايانە ئەيپەرستين..ئاخر هەر ئەو خۆرە-خواوەندە بوو ئيَمەى بەشەر لەسەر شيٍَوەو هەيكەلى خوَی دروستكرد، چارەنوسى ئيَمەى بەهى خوَيەوە گريَدا و پەيوەستكرد !!

تازەش كە ئەو دابەشكردنە و ليَكچواندنە بەرچاوبوو.. تازە كۆتايى بەسەرسورمان هات ، ئيتر راناوەستم وەكو بەرد، ئەو خەيال و فانتازيانەى پيَشتر هەمان بوو ، هەموو لەناوچون بيَرۆكەييك بوو هات مرد ..!!
ئيتر مروڤ زمان بوو ، زمانيش پەيڤيَك بوو، دابەشكردنى بە ژمارە يەك دوو بوو ، ئاسمانى نيَرينەو ميَينە بوو ،دايكيَك باوكيك بوو ، ئەيا و ئادەبا بوو ..!

Comments on this page:
Comment posted by ChrTwirm( emailtry-rx.com ), 06/14/2017 at 11:42am (UTC):
Pilis Without Prescription From India Cialis Online No Metamucil At Same Time Amoxicillin Kamagra En Mujeres Purchase Kamagra Usa Zithromax And Birth Control Pills Amoxicillin And Wikipedia Buy Priligy Online Pharmacy Bentyl Australia Delivered On Saturday Without Rx Where To Purchase On Line Stendra Generic Sildenafil Can I Purchase Discount Amoxicilina Website Como Comprar Cytotec Sin Receta Medica how to get a free trial of levitra Want Buy Nolvadex Cialis 20 Vademecum Generic Levitra Pill Levitra Working Time Tadalifil 5mg Buy Viagra Non Prescription Dog Amoxicillin El Cialis No Me Funciona viagra Pharmacy Online Viagra Jovenes Cheap Kamagra No Rx Propecia Libido Ricetta Viagra Dei Poveri cheap viagra levitra cialis Generic Cialis Canada Cheap Cod Hydrochlorothiazide Hct Mastercard Accepted In Us Cheap Propecia Online Uk Vipps Certified Pharmacy Cialis Pas Cher En Ligne viagra Viagra En Ligne Moins Cher En Courbevoie Viagra Rezeptfrei Kaufen De Cheap Viagra Generic Cialis Farmacia Senza Ricetta Amoxicillin Clavulanic Suspension generic viagra Buy Prescription Lasix 40 Mg Online

Comment posted by Monica( gordonrcc.umanitoba.ca ), 03/02/2012 at 4:23am (UTC):
If information were scceor, this would be a goooooal!

Add comment to this page:
Your Name:
Your Email address:
Your website URL:
Your message:

ibrahim rasul surchy 29 visitors (205 hits) on this page!